=KTML_Bold=بەغدا و هەرێم لەسەر ڕەشنووسى بودجە ڕێککەوتوون=KTML_End=
حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ ئێراق و لایەنە شیعەکان لەسەر زۆربەى ماددە و بڕگەکانى تایبەت بە پشکى هەرێم لە ڕەشنووسى بودجەى ڕێککەوتن و لە ماوەیەکى نزیکدا بودجە دەخرێتە دەنگدان لە پەڕڵەمان.
لە دواى زیادکردنى چەند بڕگەیەک لە ماددەى 13ى و 14ى پڕۆژە یاسای بودجەی ئێراق لەلایەن لیژنەى دارایى پەڕڵەمانى ئێراق، کە تایبەت بوون بە پشکى هەرێم، ناڕەزایى حکوومەتى هەرێمى کوردستانی لێکەوتەوە.
لە ئێستادا دواى چەندین کۆبوونەوە لەنێوان لایەنە شیعەکان و #پارتى دیموکراتى کوردستان# و #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان#، لایەنەکان لەسەر بەشێکى زۆر لە بڕگەکانى تایبەت بە پشکى هەرێم لەسەر بودجە ڕێککەوتوون.
هەربەپێى زانیارییەکانى لە ماوەى چەند کاتژمێر و ڕۆژانى داهاتووش دواى داڕشتنەوەى بەشێک لە بڕگەکانى ماددەى 13ى و 14ى پشکى هەرێم دەنگ لەسەر ڕەشنووسى بودجە دەدرێت.
تاوەکوو ئێستا پارتى و یەکێتیى لەسەر بڕگەى تایبەت بە پارێزگاکان و بەونی ناڕازیى هەرێم ڕێکنەکەوتوون و یەکێتیى و بەشێک لەلایەنەکان پشتگیرى دەکەن، پارتى دیموکراتى کوردستانیش ئەو بڕگەیە ڕەتدەکاتەوە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 679 times
Write your comment about this item!