فڕاکسیۆنی #نەوەی نوێ# لە #06-11-2022# بایکۆتی پەڕڵەمانی کوردستانی کردووە و مووچە و دەرماڵەی پەڕڵەمانی ڕەت کردۆتەوە و ژمارەی حیسابی بانکی داخستوە و هیچ بڕە پارەیەکی وەرنەگرتووە و نەچۆتە سەر حسابی بانکی، تەنانەت ئەو پەڕڵەمانتارەنەشمان کە ئۆتۆمبێلیان بە قیست ڕاکێشاوە خۆیان قەرزی ئۆتۆمبێلەکانیان داوەتەوە.
پەڕڵەمان یەک دیناریشی بۆ نەداونەتەوە.
لێرەشەوە داوا لە سەرۆکایەتی و سەرجەم پەڕڵەمانتارانی خولی پێنجەم دەکەین کە ئەو پارەیەی لەدوای تەواو بوونی ماوەی پەڕڵەمان وەریانگرتووە بیگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی گشتی چونکە ئەوە موڵکی گشتییە و بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەو بەروارەوە پەڕڵەمان هەڵوەشاوەتەوە و هیچ پەڕڵەمانتارێک بۆی نییە مووچەی پەڕڵەمانتاری وەربگرێت.
پەڕڵەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان. [1]
#03-06-2023#
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 776 times
Write your comment about this item!