بوونی کەسانی متمانەپێکراو لە ژیانتدا، واتایەکی جوانتر بە ژیانت دەبەخشێت، هەست بە پارێزراوی و خۆشەویستی دەکەیت لەلایەن ئەو کەسەوە، بەڵام دەبێت بزانیت ئەو کەسە چۆن هەڵدەبژێریت کە متمانەی پێبکەیت، ئەگەر ئەم نیشانانەی تێدابوو، باشترە هیچ کاتێک متمانەی پێنەکەیت.
1. هیچ کاتێک دان بە هەڵەکانی نانێت، هەست بە بەرپرسیاریەتی ناکات بەرانبەر ئەو هەڵانەی ئەنجامیدەدات، کاتێکیش هەڵەیەک لە ئارادا هەیە، هەوڵدەدات بە زویی ڕۆڵی قوربانیی ببینێت.
2. بەشێکی گەورەی ژیانیت لێدەشارێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەموو کەس و هەموو شتێک بە گومانە، تەنانەت پێی خۆش نییە کەسێک بناسیت کە ئەو دەیناسێت.
3. بەڵێنەکانیان دەشکێنن، وە بەردەوام قسەکانیان دەگۆڕن، ئەوەی ئێستا دەیڵێن، چەند ڕۆژێکی دیکە کاری پێناکەن.
4. هەمیشە واتلێدەکەن هەست بە نائارامی بکەیت لەگەڵیان، تەنانەت ئەگەر نەتوانیت بە وشەش ڕوونی بکەیتەوە، هەستی پێدەکەیت لە ناخی خۆتدا.
5. وردەکاری زۆر و ناپێویست دەدەن، ئەمەش بە مەبەستی ئەوەیە لە ڕاستییەکان دورتبخەنەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 549 times
Write your comment about this item!