تێکەڵەی شیر و چا پێکەوە، خواردنەوەیەکی بەتامە و تەنانەت سوودی تەندرووستیی گرنگی هەیە، بەڵام ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە دەبێت.
دکتۆر ئەحمەد سەبری، پسپۆڕی خۆراک هۆشداری دەدات لەبارەی خواردنەوەی شیر و چا بە گەدەی بەتاڵ و دەڵێت: ئەگەر ئەم کارە بکرێت، ئەگەری هەیە کەسەکە تووشی قەبزی ببێت، چونکە ئەو خواردنەوەیە پێکهاتەیەکی تێدایە کە پێی دەوترێت تیۆفیلین، کە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لەوەش ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن زیاد دەکات، ئەگەری هەیە کەسەکە تووشی دڵەکزێ ببێت.
لە کۆتاییدا ئەو پزیشکە ڕوونیکردەوە، باشترین کات بۆ خواردنەوەی چا لەگەڵ شیر بەنزیکەیی 8 بۆ 9 کاتژمێر پێش نووستنە، باشتریش وایە بە گەدەی بەتاڵ پەرداخێک ئاوی لەگەڵ هەنگوین تێکەڵبکرێت و بخورێتەوە بۆ ئەوەی سیستمی بەرگری جەستە بەرزبێتەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 445 times
Write your comment about this item!