=KTML_Bold=پێشنیازمان بۆ کۆمیسیۆن کردووە هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنى پارێزگاکانى ئێراق ئەنجامبدرێت.=KTML_End=
وتەبێژى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى ئێراق و سەرۆکایەتییەکانى ئێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هێڵن بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان لە ماوەیەکى نزیکدا.
#دڵشاد شەهاب#، وتەبێژى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: شاندێکى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بەمەبەستى پرسى هەڵبژاردن سەردانى بەغدایان کردووە و لەگەڵ کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى ئێراق کۆبوونەتەوە و بۆچوونى ئەوانیان لەوبارەیەوە وەرگرتووە.
ئاماژەى بەوەکرد، سەرۆکى هەرێم لە ئێستادا هیچ وادەیەکیان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن دیارینەکردووە تاوەکوو ڕاى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى ئێراق وەردەگرن.
وتەبیژى سەرۆکایەتى هەرێم، ئەوەشى خستۆتەڕوو، لاى کۆمیسیۆن بەغدا ئەولەویەت ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانە لە #18-12-2023#، بەڵام تاوەکوو ئێستا #08-06-2023# ئەو وادەیە جێگیر نەکراوە، بۆیە کۆمیسیۆنیش چاوەڕێ دەکات.
وتیشى: پێشنیازمان بۆ کۆمیسیۆن کردووە هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى ئێراق ئەنجامبدرێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 539 times
Write your comment about this item!