بەڕێوەبەری ئاساییشی #هەولێر#، هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەو گەنجە ئاشکرا دەکات کە ئێوارەی دوێنێ ڕێکەوتی #07-06-2023# دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی گیانی لە دەستدا.
#بارزان قەساب#، بەڕێوەبەری ئاساییشی هەولێر دەڵێت ”زیرەک عەلی لە ماوەی ڕابردوو چووەتە سەر خەڵک و کێشەی هەبووە، داوا کراوە بێتە بنکەی ئاساییش تا بزانرێت کێشەکەی چییە؟ لە کاتی لێکۆڵینەوەدا باری تەندرووستیی تێکچووە، یەکسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام گیانی لەدەست داوە”.
بارزان قەساب، دەشڵێت ”کەسوکاری گەنجە کۆچکردووەکە داوایان کردووە لێژنەیەکی پزیشکی لە #سلێمانی#یەوە بێت و لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە بکات، ئێمەش ڕێگەمان پێ داون و لێژنەکە ئەمڕۆ ڕێکەوتی #08-06-2023# هاتوون، چاوەڕێین ڕاپۆرتی خۆیان بخەنە ڕوو. دواتر ئێمەش بەیاننامەمان دەبێت”.
بەڕێوەبەری ئاساییشی هەولێر، ڕەتیدەکاتەوە ئەو گەنجە ئەشکەنجە درابێت و دەڵێت تەنانەت قسەیەکی ڕەقیشی لەگەڵ نەکراوە.
بارزان قەساب، لەسەر ئەم کەیسە ڕەخنە لە یەکێتی دەگرێت و دەڵیت ”یەکێتی، ئەگەر بیەوێ هەرچییەکی خۆی بەم بابەتە پەردەپۆش بکات ئەوا بێ سوودە، بەڵام ئێمە کاری نایاسایی لە کەس قبووڵ ناکەین. ئەگەر یەکێتی چاوی لەوە بێت کادیرانی لە هەولێر بە پاساوی بابەتی حزبایەتییەوە کێشە بۆ خەڵک درووست بکەن، لێیان قبووڵ ناکرێت.
بەڕێوەبەری ئاساییشی هەولێر، وتیشی ”ئەگەر یەکێتی بیانەوێت کارە تیرۆریستییەکانیان لە ڕێگەی ئەم جۆرە فشارانەوە پەردەپۆش بکەن، ئەوا ڕێگەیان پێنادرێت”. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 586 times
Write your comment about this item!