لە نزیک دوورگەی کریتی یۆنان، دەیان کۆچبەری کورد کە خەڵکی پارێزگاکانی #سلێمانی# و #هەڵەبجە#ن گیریان خواردووە و مەترسی لەسەر ژیانیان درووستبووە، داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
ڕێکخراوەکانی تایبەت بە کۆچبەران بڵاویانکردووەتەوە، بەلەمێکی کۆچبەرانی کورد لە نزیک دوورگەی کریتی یۆنان کێشەیان بۆ درووستبووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ڕێکخراوانە، 90 کۆچبەری کورد کە زۆرینەیان خەڵکی سلێمانی و هەڵەبجەن لەسەر بەلەمەکەن و داوا دەکەن پۆلیس بە هانایەوە بچێت.
ماوەی سێ ڕۆژە ئەو بەلەمە لە تورکیاوە بەرەو وڵاتانی ئەورووپا بەڕێکەوتووە، بەڵام بەهۆی تێکچوونییەوە مەترسی نوقمبوونی لەسەرە.
ئەوە یەکەمجار نییە ڕووداوی لەو شێوەیە ڕووبدات تا ئێستا #10-06-2023# چەندین کەس لە ڕێگەی قاچاغی وشکانی و ئاوی کە خەڵکی هەرێم بوون و کۆچیان بۆ وڵاتانی دەرەوە کردووە، ڕووبەڕووی ڕووداوی لەو شێوەیە بوون یان گیانیان لەدەستداوە یان سزادراون و ماوەیەکی زۆر بەندکراون. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 699 times
Write your comment about this item!