#پارتی دیموکراتی کوردستان# کار بۆ ئەوە دەکات پێنج داواکاری خۆی پڕۆژە یاسای بودجەدا جێگیر بکات.
=KTML_Bold=داواکاری یەکەم:=KTML_End= پارتی دەیەوێت ئەو بڕگەیە لە پڕۆژەکە لاببرێت کە داوا دەکات کێڵگە نەوتییەکانی سنووری پارێزگای #نەینەوا# و #کەرکووک# کە ئێستا لەلایەن هەرێمەوە ئیدارە دەدرێن. لە دەست هەرێم دەربهێندرێن. ئەوانیش مەبەست کێڵگەی خوڕمەڵە و کۆڕمۆرە.
=KTML_Bold=داواکاری دووەم:=KTML_End= تایبەتە بە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی حکومەت لە خەرجکردنی بودجەدا. پارتی دەیەوێت دەسەڵاتەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەسەر پشکی کورد، وەک ڕێکەوتنی نێوان محەمەد شەیاع سوودانی و #مەسرور بارزانی# بمێنێتەوە.
=KTML_Bold=داواکاری سێیەم:=KTML_End= پارتی دەیەوێت ئەو بڕگەیە لە پڕۆژە یاسای بودجەدا لاببرێت کە ڕێگە دەدات لە کاتی بوونی کێشەدا هەر پارێزگایەک بە شێوەی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکات.
=KTML_Bold=داواکاری چوارەم:=KTML_End= تایبەتە بە خەرجییەکانی دەرهێنانی نەوت لە هەرێم، کە پارتی دەیەوێت پشکی هەرێم لە پارەی تێچوی دەرهێنانی نەوت زیاد بکرێت.
=KTML_Bold=داواکاری پێنجەمی پارتی:=KTML_End= تایبەتە بە بڕگەی دانەوەی پاشەکەوتی مووچە. کە پارتی نایەوێت دانەوەی پاشەکەوتی مووچە لە پشکی هەرێم بێت، بەڵکوو دەیەوێت بەغدا بڕە پارەیەک بۆ دانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران لە بودجە دابینبکرێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 600 times
Write your comment about this item!