سەرچاوەیەکی پەڕڵەمانی هۆکاری دواخستنی دانیشتنی دەنگدانی لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ کاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی #08-06-2023# ئاشکراکرد.
سەرچاوەکە بۆ پێگەی بەغدا یەوم ڕایگەیاند، تا ئێستا سەرجەم ناکۆکییەکان سەبارەت بە بودجە و ئەوەی پەیوەندی بە بڕگەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، یەکلایینەکراوەتەوە، هەروەها بابەتی بودجەی هەندێک وەزارەت و پارێزگاکان تەواو نەبووە، هەر لەبەر ئەو هۆکارانە دانیشتنەکە دواخراوە.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، دواخستنەکە بۆ ئەوەیە کات بدرێت بە هێزە سیاسییەکان بۆ ئەوەی لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ڕێکبکەون و کۆتایی بە سەرجەم ناکۆکییەکان لەو بارەوە بهێنن.
سەرچاوەکە ڕوونیشیکردەوە، لە ئەگەری نەگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان هیچ ڕێککەوتنێک سەبارەت بە بڕگەکانی یاسای بودجە، دانیشتنی دەنگدان بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی #10-06-2023# دوادەخرێت.
جەختیشی لەوە کردەوە، کۆدەنگی هەیە بۆ تێپەڕاندنی بودجە بەپێی کۆدەنگی سیاسی و ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکرێت لایەنەکان لەسەر سەرجەم بڕگەکان ڕێککەوتن بکەن. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 469 times
Write your comment about this item!