=KTML_Bold=#قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازی کرد لە عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆی ئێراق و پێکەوە باسی دواگۆڕانکاری و هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد=KTML_End=
لە کۆبوونەوەکەدا کە شەوی #08-06-2023# لە دەباشان بەڕێوەچوو، جەخت لە گرنگی هەماهەنگی زیاتر کرایەوە لەڕووی ئەمنییەوە و بەتایبەت لەو ناوچانەی کە دەکەونە نێوان هێڵی هێزە ئەمنییەکانی ئێراق و هێزەکانی هەرێمی کوردستان.
هەروەها باس لە هەماهەنگی نێوان هێزەکانی ناوخۆ کرایەوە بە ئاڕاستەی دەستگیرکردن و ئاڵوگۆڕکردنی داواکراوانی هەڵهاتوو لە یاسا لەنێوان شارەکانی هەرێم و ئێراقدا، لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند؛ ئامادەی هەموو هاوکارییەکین و نابێت دەرفەت بدرێت بە تاوانباران دەرباز بن لە یاسا و سزا لە هەر شوێنێکی ئێراق یا هەرێم بن.
دواتر باس لەپلان و چۆنییەتی ڕووبەڕوو بوونەوەی زیاد بوونی دیاردەی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە مادە هۆشبەرەکان و بنبڕکردنی ئەو دیاردەیە کرایەوە، بۆ ئەو مەبەستەش جەخت کرایەوە کە هەماهەنگی زیاتر دەبێت بۆ ئەو پرسە.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەش باس لە دۆخی سیاسی ئێراق و هەرێم کرا و هاوڕا بوون کە؛ نابێت دۆخی سیاسی ببێتە هۆکارێک بۆ درووستبوونی لێکترازان و هەلقۆزتنەوەی ئەو لێکترازانە لەلایەن شانە نووستووەکانی تیرۆیستان و تێکدانی باری ئارامی. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 598 times
Write your comment about this item!