بۆ وەرزشکردن هەموو کات پێویستت بە چوون بۆ جیم نییە، تەنیا ئەوەندە بەسە شوێنێکت هەبێت لەگەڵ کەلوپەلی پێویست و بە درووستی بەکاریان بهێنیت، ئەگەر وەرزشکردن نوێیە بۆ تۆ، کەواتە پێویستە ئەم ڕەفتارانە لەبیرنەکەیت.
1. لە ڕێگەی وەرزشەوە خۆت بکشێنە، ئەمەش پشوو بە ماسوولکەکان دەدات و ڕێگە نادات تووشی کرژی ماسوولکەکان ببیت.
2. جەستەت ئاسایی بکەرەوە، لە دوای وەرزش لێدانی دڵ زۆر خێرا دەبێت و پێویستە ئاسایی بکەیتەوە بە وەرزی هێواش، وەکوو ڕاکردن بە خاوی یان وەرزشێک هێواشتربێت لەو وەرزشەی دەتکرد، بۆ ئەوەی جەستەت بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.
3. جەستەت شێداربکەرەوە، پێویستت بە خواردنەوەی ئاو هەیە چونکە عارەقی زۆرت کردووەتەوە، بەڵام دوربکەوەرەوە لە خواردنەوە وزەبەخشەکان.
4. گەرماوێک بکە، بەمشێوەیە زیاتر کەڵک لە وەرزشەکەت دەبینیت و دەروونت ئاسوودەتر دەبێت.
5. کوپێک لە شیرقاوە بخۆرەوە، یان سیریەڵ و شیر، یاخود کوپێک میوە و چەرەسات، بۆ ئەوەی پاش وەرزش وزە بە جەستەت بدات. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 478 times
Write your comment about this item!