ئەکادیمیای ئەمریکیی پسپۆڕانی منداڵان AAP مەرجی سەرەکی بۆ پارێزگاریکردنی پێستی منداڵان لە خۆری بەتینی هاوین ئاشکرادەکات کە بەکارهێنانی دژەخۆرە، بە مەرجێک 30 خولەک پێش چوونە دەرەوە لە منداڵ بدرێت و دوو کاژێر جارێک بۆی نوێ بکرێتەوە.
دکتۆر ئیلیان مارک، پسپۆڕی پێست لە ئەکادیمیاکە دەڵێت: ''دژەخۆر وا دەکات پێستی منداڵان لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر پارێزراوبێت و مەترسیی تووشبوونیان بە هەستیاری کەم دەکاتەوە''.
ئەکادیمیاکە ڕێنوێنیی دایک و باوکان دەکات کە پێویستە ڕێگە نەدەن منداڵەکانیان لە کاژێرە گەرمەکانی ڕۆژدا لە گۆڕەپانی کراوەدا یاری بکەن، چونکە لەو کاتانەدا تیشکی خۆر بەهێزە و وادەکات پێست و جەستەیان وشک ببێتەوە.
AAP پێشنیازدەکات، منداڵان کاتێک دەچنە دەرەوە کڵاو لەسەر بکەن و چاویلکەی دژەخۆر لەچاو بکەن، چونکە دەیانپارێزێت لە تیشکی زیانبەخشی سەروو وەنەوشەیی.
AAP هۆشداری دەداتە دایک و باوکان کە منداڵەکانیان لەنێو ئۆتۆمبێلەکان جێنەهێڵن، چونکە پلەی گەرمیی جەستەیان بەرزدەکاتەوە و گوشار لەسەر کۆئەندامی هەناسەیان درووستدەکات.
ئەکادیمیایەکە ڕێگەکانی وەکوو 'خواردنەوەی شلەمەنی، خواردنەوەی بڕی ئاوی پێویست، کەمکردنەوەی شیرینییەکان، خواردنی سەوزە و میوەکان و بایەخدان بە چەورییە ناتێرەکانی وەکوو ماسی و گوێز' بە کاریگەر دادەنێت بۆ پارێزگاریکردنی منداڵ لە گەرمای هاوین و مانەوەی جەستە بە شێداری.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 630 times
Write your comment about this item!