خوێ پێکهاتەیەکی سەرەکی خۆراکی ڕۆژانەیە و تام بە خواردنەکان دەبەخشێت، بەڵام زیادەڕەویکردن تێیدا زیانی هەیە بۆ تەندرووستی.
=KTML_Bold=کێن ئەو کەسانەی دەبێت خواردنی خوێ کەمبکەنەوە:=KTML_End=
1. ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە، کە هۆکارە بۆ ئەوەی مەترسی تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ و مێشک زیاتر بێت.
2. ئەو کەسانەی گورچیلەیان نەخۆش و ناساغە، گرفتەکانی وەکوو بەردی گورچیلە، سستی گورچیلە یان هەر گرفتێکی دیکەیان هەبێت کە پەیوەندیداربێت بە گورچیلەکانیانەوە.
3. بەکارهێنەری هەندێک دەرمانی پزیشکی، بەتایبەتی ئەو دەرمانانەی پێویستیان بە ئاو هەیە، پێویستە ئەو کەسانە لە پزیشکەکانیان دڵنیاببنەوە کە ئایا دەتوانن بە ڕێژەی ئاسایی خوێ بخۆن یان کەمی بکەنەوە.
3. ئەو کەسانەی هەستیارییان بە خوێ یان سوێری هەیە و لە کاتی خواردنیدا نیشانەکانی وەکوو غازات و ئاوسانیان تێدا دەردەکەوێت یان نائاسوودە دەبن پاش خواردنی.
=KTML_Bold=کەسێکی ئاسایی پێویستی بە چەند خوێ هەیە؟=KTML_End=
کەسێکی ئاسایی و پێگەیشتوو لە ڕۆژێکدا دەتوانێت 2 بۆ 3 گرام خوێ بخوات کە دەکاتە یەک کەوچکی چا، ئەو کەسانەی نەخۆشییان هەیە، وەکوو بەرزیی پەستانی خوێن، پێویستە 1.5 گرام یان کەمتر بخۆن. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 415 times
Write your comment about this item!