د. #کازم فاروق#، ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی #12-06-2023# لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا هۆکاری دوور کەوتنەوەی بۆ ڕایگشتی ئاشکرا کرد.
=KTML_Bold=ئەمەی خوارەوە پوختەی قسەکانی د. کازم فاروقە کە ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە:=KTML_End=
- دوای ساڵێک لە چارەسەر دکتۆرەکان پێیان ڕاگەیاندم مەترسی لەسەر ژیانم نەماوە.
- نەشتەرگەریەکی بچوکم ماوە جارێ بڕیارم لەسەر کات و شوێنەکەی نەداوە.
- ئەوانەی کاتی خۆی تیرۆرکران و بوونە قوربانیی بەشێکیان لەدوای خۆیان هەندێک درۆ و سینایۆشیان بۆ بڵاوکردنەوە، بیرم لەوە ئەکردەوە ئەبێ چ نهێنی و ڕاستییەکیان لەگەڵ خۆیان بردبێتە ژێر خاک و ئەگەر ”دە” دەقە دەرفەتیان هەبێت ئەبێت چی ئەسەف و نهێنییەکمان بۆ باس بکەن.
- خوای گەورە ئەم جارە نەیهێشت ئەو دەستە ڕەشەی کە خۆی وەکوو فریادڕەسی خەڵک ناساندووە، سڕ و نهێنییەکەی بچێتە ژێر خاک.
- ئەو بەڵگە و نهێنی و ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و ڕایگشتی بڵاوئەکەمەوە لەسەر ئەم مەوزوعانە و هەموو ئەو بابەتانەی تر کە زەروریەتێکی حەتمییە ئەبێ خەڵکی کوردستان و ڕای گشتی بیزانێت.
- لەدوای ئەم ڤیدیۆیەم من هەر کەسێک و لایەن و تەلەڤزیۆن و میدیایەک بەم قسە و نەخۆشیانەی من قەڵس بوو و تەنگاو بوو ئەوە بیناسنەوە خۆیەتی.
- دوای نەشتەرگەرییەکەم، هەموو بەڵگە و ڕاستییەکان بۆ خەڵک ڕوون ئەکەمەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 620 times
Write your comment about this item!