بە فشاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، دەست بە کۆبوونەوە لەگەڵ #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەکات و دەیەوێت بە تەواوی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو حیزبە ئاسایی بکاتەوە.
دوای ئەوەی بەهۆی بابەتی پڕۆژە یاسای بودجەی ئێراق کێشە لەنێوان پارتی و یەکێتی درووستبووە، لایەنە ناوخۆییەکانی ئێراق و تەنانەت وڵاتانی نێودەوڵەتی هاتوونەتە سەرخەت و داوایان لە پارتی کردووە، هەڵوێستی توند بەرانبەر یەکێتی نەنوێنێت.
ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان و تەنانەت لایەنی ئێرانیش هۆشدارییانداوە بە پارتی، کە نابێت کاردانەوەی توندی بەرانبەر هەڵوێستەکانی یەکێتی هەبێت. دەبێت بگەڕێنەوە سەرمێزی گفتوگۆ بۆ ئەوەی کێشەکانیان لەو ڕێگەیەوە چارەسەر بکەن.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە جگە لەوەش لایەنە ئێراقییەکان، وەک نووری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، بە بەرپرسانی پارتیان وتووە، کە ئەگەر کێشەکانیان لەگەڵ یەکێتی چارەسەر نەکەن، ئەوە ناتوانن پابەندی ڕێککەوتنی نەوتی نێوانیان بن، بۆیە دەبێت بەزوویی کێشەکانیان چارەسەربکەن. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 690 times
Write your comment about this item!