بە مەبەستی هەواڵپرسین و بەسەر کردنەوەی، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە سەردانی یاریزانێکی ڕابردووی تیپەکەیان دەکەن.
ڕۆژی چوارشەممە #14-06-2023# و بەئامادەبوونی م. ئیبراهیم قاسم ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆکی یانە و ستافی سەرپەرشتیار و ڕاهێنەران و یاریزانانی تیپی تۆپی پێی لاوان سەردانی یاریزانی ڕابردووی تیپەکە، سەفین سیروان یانکرد کە بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا پشوو وەردەگرێت.
لە و سەردانەدا و سەرەتا ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆکی یانە وێڕایی گەیاندنی سڵاوی سەرۆک و جێگری سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی هیوایی خواست بە زووترین کات ئەو یاریزانە لاوە بگەڕێتەوە نێو گۆڕەپانی وەرزشی و دەست بە چالاکییە وەرزشییەکانی بکاتەوە.
هەروەک پاڵپشتی یانەی بۆ دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند کە یانەی پێشمەرگە خزمەت بە چینی گەنجان و لاوان دەکات و جیاکاری لەنێوان تیمەکانی ناکات چونکە هەمووان هەڵگری ناوێکن کە ئەویش ، خزمەتە بە ناوی پێشمەرگە و کوردستان .
پاشان سەفین سوپاسی یانەکەی کرد کە هەمیشە پاڵپشت بوون بۆ یاریزانان و ئەو سەردانەی بەرز نرخاند.
[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 535 times
Write your comment about this item!