ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران داوا لە پەڕڵەمانتاران دەکات، باجی سەر کاتی مۆبایل لە پڕۆژەی بودجە ڕەتبکەنەوە و دەنگی پێنەدەن.
#کاروان عەلی یاروەیس# ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا بە ھاوکاری لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئێراق توانییان باجی سەرکارتی مۆبایل کەمبکەنەوە، بەڵام ئێستا جارێکی تر لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2023دا بە ڕێژەی 10٪ باج خراوەتەوەسەر کارتی مۆبایل کە قوورساییەکی زۆر لەسەر ھاووڵاتییان درووست دەکات.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران داوای لە سەرجەم پەڕڵەمانتاران کرد لە کاتی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، دەنگ بەو بڕگەیە نەدەن و ڕەتیبکەنەوە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 695 times
Write your comment about this item!