ناونیشانی بابەت: لە ئاکرێ شوێنەواری کەنیشتەیەکی جووەکان نۆژەن دەکرێتەوە
لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی #ئاکرێ# کەنیشتەیەکی شوێنەواری ئایینی جووەکان کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 800 ساڵ پێش ئێستا لەسەر بودجەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە #هەولێر#، بە هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نۆژەن دەکرێتەوە.
سەرکەوت نەقەبی، شوێنەوارناس لە بەڕێوبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری ئاکرێ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: بەپێی بەرنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە گەشتیاریکردنی شوێنە شوێنەوارییەکان لە سنووری ئاکرێ، گرنگیی زۆر بەم کەرتە دراوە و لەسەر بودجەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، بە هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەنیشتەی ئایینیی ''حزقیال'' کە تایبەت بووە بە جووەکان لە گوندی شووش لە سنووری شارۆچکەی ئاکرێ نۆژەن دەکرێتەوە.
ڕایشیگەیاند: ڕێکخراوی گێم ئارتی چیکی لەگەڵ شوێنەواری ئاکرێ و بەڕێوبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپوری دهۆک کارەکان جێبەجێ دەکەن.
ڕایشیگەیاند: مێژووی کەنیشتەی ''حزقیال'' دەگەڕێتەوە بۆ پێش 800 ساڵ پێش ئێستا، هەمیشە سنووری ئاکرێ شوێنی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوە جیاجیاکان بووە.
گوتیشی: لە گوندی شووش لە یەک کم چوارگوشەدا بەپێی ئاسەواری شوێنەوارەکان شوێنی عیبادەتی چوار ئایینی لێ بووە کە بریتین لە مزگەوت و کڵێسەی کریستیانیەکان و کەنیشتەی جووەکان و پەرستگای زەردەشتییەکان، ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە پێکەوەژیان لەم سنوورە بەهێز بووە.
گوتیشی: بە نۆژەنکردنەوەی ئەم شوێنەوارانە کەرتی گەشتیاری لە سنووری ئاکرێ باشتر دەبووژێتەوە و دەبێتە هۆی ڕاکێشانی زیاتری گەشتیاران.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ئەگەر ئیماکانیات و بودجەی پێویستمان لە بەردەست دەبێت، دەمانەوێت ئەم شوێنە بکەینە پارکێکی ڕووحانیی ئایینەکان.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 945 times
Write your comment about this item!