ژمارەی جووجەڵە و مریشک پایز دەرئەکەوێ.
ژمارەی جووجەڵە و مریشک پایز ئەژمێرێن.
بەشی زۆی ماڵی کوردەوار لە گوندەکاندا، پەلەوەریان هەیە، بەتایبەت مریشک و کەڵەشێر، لە وەرزی بەهاردا مریشکەکان دەنێنەوە و جووچک هەڵدێنن، گەر جووچکەکان وەرزی هاوینیان تێپەڕان و گەشتنە پاییز ئیتر لەخەم دەڕەخسێن و گەورە دەبن، ئەو کاتە ئەژمارکردنیان درووستە، چونکە ئەوانەی هەڵدێن هەموویان گەورە نابن. پەندەک واتە؛ لە کۆتایی کاری سەرودا و مامەڵەدا، کاسپکار بۆیدەردەکەوێت کە چەندی قازانج کردووە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 535 times
Write your comment about this item!