ئەو دڕکەت لەبن پێی دێنمە دەرێ
دڕک وەکوو دەرزی نووک تیژە لە هەندێک ڕووەک و درختیلە و سەوزاییدا هەیە و دڕکدارن، ئەو دڕکانە لە کارووباری ڕۆژانەی کشتیاری و وەرزێری و ئاژەڵداری دەچوونە ناو پێی مرۆڤەکان و ئازارێکی زۆریان هەیە و هەندێجاریش دەبنە مایەی هەڵاوسان و پەڵمان و ئەستووری بنەپێیەکانیش، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و مرۆڤەکان بەرانبەر یەکتری بەکاری دەهێنن کاتێک یەکێک زیان بە یەکێک دەگەیەنێت ئەوەی زیانەکەی بەرکەوتووە وەکوو هەڕەشە و بۆ تۆڵەکردنەوە دەڵێت نەمرم ئەو دڕکەت لە بن پێی دێنمە دەرێ. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 124 times