گۆزە چی تیا بێت ئەوەی لێ دەڕژێت
گۆزە: دەفرێکی لە قوڕ درووستکراوی سوورەوەکراوە، ئاو و شلەمەنی و شەڕاب و دۆی تێ دەکرێت، هەر کام لەو شلەمەنیانەی تێدا بێت ئەوەی لێ دەڕژێت، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بەرانبەر کەسێک بەکاردەهێنرێت کە لەکاتی گفتوگۆدا بێ ڕێزی بنوێنێت بەتەوسەوە پێی دەوترێت: گۆزە چی تیا بێت ئەوەی لێ دەڕژێت هەمان ئیدیۆم لە زمانی عەرەبیشدا هەیە وتراوە: (التاسە ینزح و بما فیها) .[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 67 times