ئاش دەرۆزەکەره
ئاش یان ئاسیاو: کارگە و شوێنی هاڕینی دانەوێڵەیە، دەرۆزەکەر، سواڵکەر: داواکردنی شت لە خەڵکی، بە یەکەوە (ئاش دەرۆزەکەرە) لەوەوە هاتووە کە خاوەنی کارگەی ئاش لە بەرانبەر هاڕینی دانەوێڵە بڕێک گەنم یان جۆ یان نیسک یان نۆکی وەردەگرت بەو بڕە دەوترا: مزە، کەواتە ئەو کەسەی خاوەنی ئاش بێت هەموو کات دانەوێڵەی هەر لە کەندوو و چاڵ و پاراستندان و ئاگردانان هەبووە، بۆیە بۆ ئەو پیشەوەرانەی کە بەهۆی کارەکەیانەوە ڕزق و ڕۆزییان پەیداکردووە وتراوە: ئاش دەرۆزەکەرە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 442 times
Write your comment about this item!