بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، تورکیا دەیەوێت کار بە ڕێککەوتنی 50 ساڵە بکرێتەوە و ئەو داوایەشی بە فەرمی خستووەتە بەردەم بەرپرسانی ئێراق.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق، ناوەرۆکی بەشێک لە گفتوگۆکانی شاندی تورکیا و ئێراقی ئاشکراکرد، کە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی #19-06-2023# لە شاری بەغدا کۆبوونەوە.
بەپێی سەرچاوەکە، شاندی تورکی سووربوون لەسەر داواکارییەکانی ئەنقەرە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و داواشیانکردووە، بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت کار بە ڕێککەوتنی 50 ساڵەی نێوان هەرێم و تورکیا بکرێت.
هەر بەپێی سەرچاوەکە، شاندە تورکییەکە جگە لەو داواکارییە، داواشیان کردووە، کە بە هەمان نرخی پێشوو تورکیا نەوت لە کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت، کە بڕیارە سەرپەرشتی هەناردەی نەوتی هەرێم بکات.
هەروەها داواشیان لە شاندی ئێراقی کردووە، بە فەرمی لێخۆشبوون بۆ ئەو سزایە دەربکەن، کە دادگای نێوبژیوانی پاریس لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەسەر تورکیادا سەپاندوویەتی. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 536 times
Write your comment about this item!