ناونیشانی بابەت: گۆڕانکارییەکانی جەستە لە دوای منداڵبوون
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
لە دوای منداڵبوون کۆمەڵێک گۆرانکاری بەسەر جەستەی خانمەکەدا دێت و ڕووبەڕووی دەبێتەوە لەوانە:-
- هەبوونی خوێن بۆ چەن هەفتەیەک.
- وادەردەکەوێت کە هێشتا دووگیان بیت، چونکە منداڵدان کاتی پێویستە بۆ گەڕانەوەی بۆ قەبارەی پێش منداڵبوون.
- قەبزی، بەتایبەت ئەگەر لە منداڵبوونەکەدا دەرزی پشت بەکارهێنرابێت.
- مایەسیری بەهۆی زۆری و بەهێزی زەخت کردن لەکاتی منداڵبوون.
- تێربوونی ڕەنگی ناوچەی زێ.
- ئارەقکردنەوەی شەوانە بەهۆی گۆرانکاری لە ڕێژەی هۆرمۆنەکان.
- ڕەقبوونی سنگ.
- قژ ڕووتانەوە.
- وشکبوونی پێست و درووستبوونی زیپکە و خەتی کشانی سک.
- گۆرانی باری دەروونی و تووشبوون بە خەمۆکی دوای منداڵبوون. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 645 times
Write your comment about this item!