لە وەرزی هاوین بەهۆی بەرزیی پلەی گەرمی و تیشکی خۆرەوە پێویستە زیاتر بایەخ بە پێست بدرێت، لە ڕێگەی خۆراکەکانی ئەم وەرزە پارێزگاری لە پێست بکرێت و بە تەندرووستی بمێنێتەوە.
=KTML_Bold=پێنج سەوزەی هاوینە هەیە کە یارمەتیی پاراستنی پێست دەدەن.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. خەیار=KTML_End=
پێست شێداردەکاتەوە و وشکیی پێست ناهێڵێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و دژە ئۆکسان، کە پێست لە تیشکی زیانبەخشی خۆر دەپارێزێت.
=KTML_Bold=2. بیبەر=KTML_End=
بیبەری ڕەنگاوڕەنگ، بەهۆی بەرزیی ڕێژەی ڤیتامین C تێیدا، پێست دەپارێزێت، هەروەها کۆلاجین بۆ پێست دابین دەکات، ڕێگری دەکات لە پیربوونی پێست.
=KTML_Bold=3. سپێناغ=KTML_End=
ئاسن و ڤیتامین A و E تێدایە لەگەڵ دژە ئۆکسان، پێست دەدرەوشێنێتەوە و بەجوانی دەیهێڵێتەوە.
=KTML_Bold=4. کولەکە=KTML_End=
ئەم وەرزە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی کولەکە بخۆیت، ڕێژەیەکی زۆر لە ئاوی تێدایە و پێست شێداردەکاتەوە، هەروەها پێست ڕون و ساف دەکات.
=KTML_Bold=5. گێزەر=KTML_End=
تەنیا یارمەتیدەری چاو نییە، بەڵکوو پارێزەری پێستیشە، خانەکان نوێ دەکاتەوە و کونلیەکان بچوک دەکاتەوە، پێست ساف دەکات و ڕێگری دەکات لەوەی خۆر زیان بە پێست بگەیەنێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 455 times
Write your comment about this item!