بۆ ئەوە کەسێکی خاوەن بەهرەبیت لە گفتوگۆکردندا و هەمووان حەز بکەن لێت نزیک بنەوە و خۆشیانبوێیت، کارێکی سەخت نییە، تەنیا چەند ڕێنماییەکی سادە هەیە کە ماڵپەڕی socialself بڵاویکردووەتەوە، جێبەجێی بکە.
1. بە وریایی گوێ بۆ کەسانی دیکە بگرە، سەرنجیان بدە، جگە لەوەی ئەو هەستە بە بەرانبەرەکەت دەبەخشیت کە گرنگە، لە قسەکانییەوە فێردەبیت و زانیاری وەردەگریت.
2. پرسیاربکە لە کەسانی دیکە بۆ ئەوەی زیاتر لە یەکتر تێبگەن، کاتێک هەست دەکەیت هەڵە تێگەیشتن ڕویداوە، ڕێگە مەدە تێپەڕێت، تا بە تەواوی ڕوونیدەکەیتەوە لەگەڵ بەرانبەرەکەت.
3. هاوسۆزبە لەگەڵ کەسانی چواردەورت، هەست بە ئازارەکانیان بکە، چونکە خەڵکی ئەو کەسانەیان خۆشدەوێت کە هەستیان پێدەکەن و لێیان تێدەگەن.
4. زەردەخەنە با لەسەر ڕوخسارت بێت، ئەمەش یارمەتیی بەرانبەرەکەت دەدات هەست بە ئاسوودەیی بکات لەگەڵ تۆدا.
5. ئاساییە ڕەخنە لەبەرانبەرەکەت بگریت یان گلەیی لێبکەیت، بەڵام وریابە، گلەیی و ڕەخنەکانی بە نهێنی پێ بڵێ، وە لە بەردەمی خەڵکیدا ستایشی بکە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 499 times
Write your comment about this item!