داک خۆ گێیە
مرۆڤ بە خاسیەت و ئەدگار و هەڵسوکەوتی لە دەوروبەرەکەی جیادەکرێتەوە، هەندێک لە مرۆڤەکان کاتێک کارێک ئەنجام دەدەن کەس ناناسن و هیچ لێکدانەوەیەکی بۆ ناکەن و حساب بۆ کار و هەنگاوەکانی خۆی ناکات و بەمەش زیانی بەردەکەوێت بۆ ئەو جۆرە کەسانە کورد بە ئیدیۆمەوە وتویەتی: داک خۆ گێیە.
گەورەیی دایک لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا چوێنراوە بە خاک و نیشتمان و کەسوکار و زمان و...تاد، هەندێک کەس بەرامبەر قەوم و خوێش و خزم و کەسوکار زۆر خراپ هەڵسوکەوت دەکەن و دەبنە مایەی نیگەرانی و جاڕسبوون و زیان پێ گەیاندن، لە کوردەوارییدا بەسووک سەیرکردن و بێزاربوونەوە به و جۆرە کەسانە دەوترێت: داک خۆ گێنە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 246 times
Write your comment about this item!