دەرێی هەوری بەهارێیه
هەوری بەهاران کەڵەکە یان پەڵە هەورێکە بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا و بەریەککەوتنی تەوژمی هەوای سارد و گەرم هەورەتریشقە و بروسک و هەور و هێرەی لێ پەیدادەبێت و تاوە بارانێکی بەخوڕ و خێرا و بەلێزمە و شەستەبارانی لێ پەیدادەبێت، زوو دێت و زوو دەڕوات ئەوە بووە بە ئیدیۆم بە کەسێکی بە دەنگەدەنگ و گورج و گۆڵ و بەهات و هاوار و تووش و بەکێشە دەوترێت: دەرێی هەوری بەهارێیە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 446 times