وەزیری تەندرووستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تۆمارکردنی 25 حاڵەتی گوماناویی تای خوێنەربوونی ڕاگەیاند، کە 12 حاڵەتیان پشتڕاست کراونەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی #28-06-2023#، د. #سامان بەرزنجی#، وەزیری تەندرووستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاشکرای کرد: تا ئێستا 25 حاڵەتی گوماناویی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، کە لەو ڕێژەیە 12 حاڵەتیان پشتڕاست کراوەتەوە کە تای خوێنبەربوونە و زیاتر ئەوانەن کە مامەڵەیان لەگەڵ ئاژەڵ هەیە.
وتیشی: هاوکات تا ئێستا بەهۆی ئەو پەتایە پێنج کەس لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە.
باسی لەوەش کرد: ئەوانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون، خراونەتە ژێر چاودێریی چڕ و تەنیا حەوت کەسیان ماون و ئەوانەی دیکە ڕەوانەی ماڵەوە کراونەوە.
بە گوتەی وەزیری تەندرووستی، هەرچەندە چارەسەری ڕیڤابارین هەیە، بەڵام سنووردارە و هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی ڕێژەی زیاتری ئەو دەرمانە خستووەتە گەڕ، داواشی لە هاووڵاتییان کرد خۆیان بپارێزن، بەتایبەت کە ڕێژەی گیانلەدەستدان بەو نەخۆشییە 60%ە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 338 times
Write your comment about this item!