ناو: باقی
ناوی باوک: حەمەکەریم حەمەشەریف عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1939
ساڵی شەهیدبوون: 1986
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #هێڵامپێ# ی شارەدێی #خورماڵ#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #گۆڵێ# ی شارۆچکەی #پێنجوێن#.
$ژیاننامە$
ساڵی 1939 لە گوندی هێڵامپێی سەربە شارەدێی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کەسابەتی سەر سنوور بووە لەنێوان وڵاتی ئێران و ئێراق، باقی حەمەکەریم کوڕێکی بەناوی # حەمەعەلی باقی حەمەکەریم حەمەشەریف عەبدوڵڵا# ساڵی 1981 شەهید بووە، ساڵی 1980 ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە نشینگەی گوندی #دزڵی# نیشتەجێ بووە، باقی حەمەکەریم حەمەشەریف خێزاندار بووە و خێزانی ناوی (ڕەعنا ئەحمەد) بووە و خاوەنی چوار کوڕ و سێ کچ بووە بەناوەکانی (حەمەعەلی، فەرەیدون، عیسا، دانا، پاکیزە، ڕەزیە و فەوزیە)
$خەباتنامە$
شەهید باقی حەمەکەریم، ساڵی 1981 بووەتە پێشمەرگە لە هێزی هەورامانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کە لەو کاتەدا #نادر هەورامی# فەرماندەی هێز بووە، ناوبراو پلەی بەرپرسی مەفرەزەی سەر بە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستانی وەرگرتووە و ئەرکیان پاسەوانی لق بووە.
ساڵی 1986 تۆپخانەکانی ڕژێمی بەعس بەچڕی تۆپبارانی سەنگەر و بارەگای پێشمەرگەی کردووە لە گۆڵێی سەربە شارۆچکەی پێنجوێن، چەند تۆپێک بەر بارەگای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتووە و لە ئەنجامی ئەو توپ بارانە باقی حەمەکەریم شەهید دەبێت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6 times
Write your comment about this item!