ناو: جەمیل
ناوی باوک: جەلال قاسم سلێمان
ناوی دایک: سافیە عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1953
ساڵی شەهیدبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: هەولێر
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
جەمیل جەلال قاسم سلێمان، لە ساڵی 1953 لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، قوتابی کۆتا قۆناغی سەرەتایی بووە، دایکی جەمیل جەلال ناوی (سافیە عەلی) و براکانی ناویان (عیزەدین- بەدرەدین- جەواد- وەهاب) ە.
=KTML_Bold=خەباتنامە=KTML_End=
جەمیل جەلال قاسم سلێمان لە ساڵی 1965 لە تەمەنی 12 ساڵیدا پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناو شاری هەولێر کردووە و بووە کادیر و لەگەڵ نۆ کادیر کە پێکهاتبوون لە (ساران نەفاسە کە هەر لە چالاکیەکی ناو شاری هەولێر قومبەلەی لەدەست تەقیوە و شەهید بووە- ئاکۆ عەزیز #قەندیل#ی لەگەڵ کوڕەکەی کە هەر لە چالاکیەکی ناو شاری هەولێر هەردووکیان شەهید بوونە- خالید ئەحمەد گەردی- عەلیە گەورە- زیاد- ئیسماعیل پۆلیس کە لە هەمانکاتدا پۆلیسی هەولێر بووە و پێشمەرگەی شانەکە بووە) پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ فارس باوە فەرماندەی هێزی دەشتی هەولێری #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەبووە و کۆمەڵێک چالاکی گەورەیان لەناو شاری هەولێر ئەنجام داوە، لە ساڵی 1968 دوای ئاشکرابوونی لە ئەنجامدانی چالاکییەک لەناو بازاڕی هەولێر ڕوو لە حاجی ئۆمەران دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی دوو بە فەرماندەیی عەریف عوسمان سەربە هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرماندەیی فارس باوە، لە ساڵی 1969 بەشداری خولی پەرەپێدانی تۆپهاوێژی کردووە لە حاجی ئۆمەران و لەسەر ئاستی خولەکە پلەی یەکەمی بەدەست هیناوە و بارزانی نەمر وەک دیاری یەکەم بوونەکەی (قاتێکی جلی کوردی و بڕی 5000 دیناری) پێ بەخشیووە و بووەتە جێی متمانە و باوەڕی بارزانی نەمر، دوای 40 ڕۆژ لە تەواوبوونی خولەکە بووەتە یەکێک لە یاوەرەکانی بارزانی نەمر لە دەڤەری بارزاندا.
لە ساڵی 1974 جەمیل جەلال و دوو هاوسەنگەری بە ناوەکانی (یاسین یونس و حەسەن هەنجیرۆکەیی) بۆ ئەنجامدانی چالاکییەک چوونەتە شاری هەولێر، لە ڕێگەیاندا و لەنێوان کەندی باداوان و کونە گوڕگ کەوتوونەتە ناو بۆسەی سەربازانی ڕژێم و جەمیل جەلال حەوت فیشەکی چەکی جۆری (دۆشکە) ی بەرکەوتووە و شەهید بووە، دواتر سەربازانی ڕژێم جەستەکەی بە ئۆتۆمبێل ڕادەکێشن تا نەخۆشخانەی جمهوری ناو شاری هەولێر و جەستەکەی بە تەواوی دەشێوێنن، دوای پێنج ڕۆژ لە شەهیدبوونی جەستەکەیان ڕادەستی دایکی کردۆتەوە. [1]