گاوان گاڕانی بەجێ بهێڵێ دەبێ خاوەنی ببێتە گاوان
لە لادێکانی کوردستان یەک کەس دەبووە گاوان و چێڵ و مانگای هەموو ئاوایی دەبردە لەوڕاندن و ئاقاری بەرانبەر کاری گاوانی (دانەوێڵە یان نان یان پارە) دەبووە (حەقە گاوانی) ، ئەگەر گاوانیش لە ئاوایی دەست نەکەوتایە ئەوا خاوەنی مانگاکان خۆیان دەبوونە گاوان، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ ڕێنوێنی و ڕێنمایی بۆ خزمەتکردنی کەلوپەل و ماڵ و کارى خۆت، مرۆڤ خۆی لە پێشەوەیە هەر خۆشی وتویەتی دەستی خەڵکی ماری پێ بکوژیت بۆ ئەم حاڵەتەش دەڵێت: گاوان گاڕانی بەجێ بهێڵێ دەبێ خاوەنی ببێتە گاوان.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 389 times