خەنجەری دەبان ژەنگی هەڵناینی
دەبان، جۆرە ئاسنێکە پوختە و خۆشکراوە و بووە بە (پۆڵا) ئەو پۆڵایە خەنجەری لێ درووستکراوە، بەر لە پەیدابوونی تفەنگ هاوشێوەی دەمانچەی ئێستا زۆربەی زۆری پیاوان لە کوردەواریدا لەبەر پشتێنیان هەڵیان دەگرت و دەیانوت: پیاو سوننەتە تیخێکی پێ بێت، ئینجا واباوە پۆڵا تۆکمەیە و تووشی خۆرە لێدان و ژەنگ هەڵێنان نابێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بە کەلوپەلێکی ڕەسەن و باش یان بە مرۆڤێکی بنەچە دیار و خاوەن قۆناغ و کەسایەتی وتراوە: خەنجەری دەبان ژەنگی هەڵناینی.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 320 times