=KTML_Bold=ئەمڕۆ ڕێکەوتی #02-07-2023# دواین ڕۆژى سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان و فراکسیۆنەکان دەبێت=KTML_End=
نووسراوى خانەنشینى پەڕڵەمانتاران ئاڕاستەى وەزارەتى دارایى دەکرێت
سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان بەمەبەستى ماڵئاوایى لە پەڕڵەمانى کوردستان گەیشتە باڵەخانەى پەڕڵەمانى کوردستان.
#ڕێواز فایەق#، سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان بەمەبەستى ماڵئاوایى بۆ دواین جار گەیشتە باڵەخانەى پەڕڵەمانى کوردستان بەمەبەستى دواین ماڵئاوایى لە فراکسیۆنەکان و فەرمانبەرانى پەڕڵەمانى کوردستان.
هەر ئەمڕۆ، یەکشەممە، ڕێکەوتی 02-07-2023، سەرۆکایەتى دیوانى پەڕڵەمانى کوردستان، بەمەبەستى خانەنشینکردنى پەڕڵەمانتاران نووسراوى فەرمى ئاڕاستەى بەڕێوبەرایەتى گشتیى خانەنشینى هەرێمى کوردستان دەکات و بەمەش خولى پێنجەمى پەڕڵەمانى کوردستان بە پشت بەستن بە بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى ئێراق کە لە 30ى 5ى 2023 دەرچووە کۆتایى دێت و هەرێمى کوردستان تاوەکوو هەڵبژاردنى داهاتوو بەبێ پەڕڵەمانى کوردستان و دەبێت و حکومەت و سەرۆکایەتى هەرێمیش دەبنە کار بەڕێکەر. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 449 times
Write your comment about this item!