بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوژینی عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە بەشێکی پرسەنامەکەدا هاتووە: هاوبەشی خەمتانم، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ڕێکەوتی #30-06-2023# خاتوو (تاڤگە عەبدولوەهاب ئەسعەد) خێزانی دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە ئوردن کۆچی دوایی کرد.
ئاماژە بەوەشدراوە، تاڤگە عەبدولوەهاب دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشیی، ئەمڕۆ لە عەممانی پایتەختی ئوردن کۆچی دوایی کرد.
=KTML_Bold=دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:=KTML_End=
بەڕێز دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو ( تاڤگە عەبدولوەهاب ئەسعەد) م بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت. [1]
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=