بە هەموو بایەک جۆخین سوورنابێت.
جۆخین: بەو جێگە تەختە خۆشکراوە دەوترێت کە جووتیار ئامادەی دەکات، خەرمانی لەسەر کۆدەکاتەوە. جۆخین سوورکردن: مەبەست لە جیاکردنەوەی دان و پووشە لە گوڵی دانەوێڵە. لە کوردەواردا کاتێک گەنم لە پووش جیادەکرێتەوە، دەڵێن جۆخین سووربووە، ئەو کردارە لەکاتی بادا ئەنجامدەدرێت، پەندەکە واتە: کاری سەرکەوتوو لە دەرفەتی باشدا ئەنجامدەدرێت، هەموو سات و وەختێک گونجاونییە بۆ ئەنجامدانی هەندێک کاری گرنگ. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 82 times