ناو: گوڵێ
نازناو: گوڵێ شادکام
ناوی باوک: شادکام
ساڵی لەدایکبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: مەشهەد
$ژیاننامە$
گوڵێ شادکام لە ساڵی 1974 لە گوندی ئاسیبیلاکسی سەر بە قووچان لەدایک بووە. دەرچووی زانکۆی مەشهەد ە، بەشی فیزیا. لەنێوان ساڵانی 1988 بۆ 2007 کاری ڕۆژنامەوانی کردووە و لە ساڵی 2004 ەوە کاری لەسەر کولتوور و ئەدەبی کرمانجی لە خوراسان کردووە. گوڵێ شەدکام شارەزای فۆلکلۆری کوردییە و ساڵانێکە خەریکی کۆکردنەوەی چەندین بابەتی فۆلکلۆرییە. شایەنی باسە پەڕتووکەکەی بۆ منداڵان بە ناوی (پاچەسۆرێ) چاپ و بڵاو بووەتەوە. لە خوراسان دەژی.
شارەزای فۆلکلۆرە و بە هاوکاری #جەلیلێ جەلیل# نزیکەی 3000 هەڵبەست و پەندی کوردیی خوراسانی لە شێوەی سێ خشتەکیی کورمانجی لە ناوچەی کوردەکانی باکووری خۆراسانیان نووسیوە. گوڵێ شادکام لە دیزاینکردنی جلوبەرگی کوردیشدا چالاکە. جگە لەوەش دەیان دیزاین و بەرهەمی کوردانی خوراسان لە ئێران لەژێر ناوی کوردانی خوراسان تۆمار کراون.
گوڵێ شادکام ساڵی 2011 دا لە کۆنفڕانسی کوردۆلۆژیی زانستگەی (هەکاری) لە باکووری کوردستان بەشداری کردبوو و لەوێدا وتارێکی لەژێر ناونیشانی ( ژن لە کولتوور و کۆمەڵگەی خۆراسان) پێشکەش کردبوو.
گۆڕینی شێوەزار لە کرمانجییەوە: ڕاپەر عوسمان عوزێری.
سەرچاوە: کوردیپێدیا. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 629 times
Write your comment about this item!