نان و موڕەبا لەو جۆرە خواردنانەن کە خێرا کەڕوو هەڵدێنن و بە کەڵکی خواردن نایەن، بەڵام دەتوانی بە سادەترین شێوە پێش بە کەڕووهێنانی ئەم دوو جۆرە خۆراکە بگری.
تەنیا پێویستە لەناو شووشەی موڕەباکەت کەمێک پۆدرەی دارچینی تێکەڵ بکەی، هەروەها بۆ پاراستنی نان لە کەڕوو، دەتوانی کەڵک لە چەند داری دارچین وەربگری، بۆ نموونە، لەناو زەرفی هەڵگرتنی نان، چەند دەنک داری دارچین دابنێی، چونکە دارچین دژی کەڕووە و نانەکەت پاک و خاوێن ڕادەگرێت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 373 times