هەموو مرۆڤێک بەدرێژایی ژیانی تووشی حاڵەتی نەخوازراوی خەمۆکی دەبێت و خەم و دڵەڕاوکێ و هەستە ناخۆشەکان دەروونی داگیر دەکەن.
دەروونناسان پێیان وایە، هەندێک جار شکستێک، یاخود هۆکارێک ئەم حاڵەتە درووست دەکات، بەڵام مرۆڤ دەتوانێ بەسەر ئەو هەستە ناخۆشانەدا زاڵ ببێ، کە باڵی کێشاوە بەسەر دڵ و دەروونیدا.
=KTML_Bold=پرسیارە گرنگەکە لێرەدا درووست دەبێت، چۆن زاڵ بین بەسەر خەمخواردن و ئەو حاڵەتە دەروونییەی تووشی بووین؟=KTML_End=
1- هەر کاتێک دڵت پڕ بوو، پێش بە گریانەکانت مەگرە و هەوڵ بدە بگریت، چونکە گریان تا ڕادەیەک هێورت دەکاتەوە.
2- بە هەموو شێوەیەک دوور بکەوە لەو هۆکارانەی تووشی ئەم حاڵەتەیان کردووی.
3-لە کاتی خەمۆکیدا مرۆڤ یا زیادەڕۆیی لە خواردندا دەکات، یان بەپێچەوانەوە کەم دەخوات، هەوڵ بدە خواردنت ئاسایی بێت.
4- هەوڵ بدە ڕۆژانە لە پارکێکدا بڕۆی و پیاسە بکەیت.
5- وەرزشێکی ئاسان هەڵبژێرە، تا بەشێک لە کاتەکانی ڕۆژانەتی پێ پڕ بکەیتەوە.
6- هەوڵ بدە هەرگیز بێ ئیش نەبیت، چونکە لە بێ ئیشیدا کاتی زیاترت دەبێت بۆ بیرکردنەوە لەو خەمەی مێشکتی سەرقاڵ کردووە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 498 times
Write your comment about this item!