لۆ کابرای ناکەس بەچە خۆ بە کوشتن بدەی ئەرێ بەمردنی خۆ مرد
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: ( لۆ کابرای ناکەس بەچە خۆ بە کوشتن بدەی ئەرێ بەمردنی خۆ مرد) ، هاوشێوەی ئەوە وتراوە: نەکۆراوان بکە بەڕەز، نە ناکەسان بکە بەکەس، ناکەس بەچە: بەچە، بێچوو واتە (منداڵ) ، بەڵام لێرەدا ناکەس بەچه واتە: مرۆڤێکی ناکەس کە نەبێتە کەسی خەڵک و خەڵک بەخۆیەوە نەگرێت، ئەو کەسانەی کە ناکەس بەچەن (ئەگەر شیرت بۆیان، هەوری ساماڵی ڕابماڵێت) هەر لێت ڕازی نابن و منتەبارت نابن، یان ئەگەر لەپێناویان خۆت بەکوشتن بدەی دەڵێن: بەدەردی خوای مرد، ئینجا وەکوو ڕێنوێنی و ئامۆژگاری و ڕێنمایی بۆ ناسینی خەڵکی ناکەس لە خۆشناوەتی وتراوە: لۆ کابرای ناکەس بەچە خۆ بە کوشتن بدەی ئەرێ بەمردنی خۆ مرد. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 224 times