هەندێک جار جەستە بەهۆی ئیش و کاری زۆری ڕۆژانە و پشوونەدان، وەکوو پێویست تووشی ماندوویەتییەکی زۆر دەبێت، کاتێک تووشی ئەم حاڵەتە نەخوازراوە بوویت، پێویستە بۆ گەڕاندنەوەی وزە بۆ جەستەی ماندووت، گرنگیی بە ڤیتامینی جۆری B12 بدەی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پسپۆڕانی گۆڤاری تەندرووستیی (سێو)، ڤیتامینی جۆری B12 ماندوویەتی جەستە دەحەسێنێتەوە و وزەش بۆ جەستە دەگەڕێنێتەوە، ئەو خۆراکانە، کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینی جۆری B12، بریتین لە سەرجەم ئەو بەرهەمە سپییانەی ئاژەڵ، وەک (شیر، پەنیر، ماست،.)، هەروەها لە هێلکەشدا دەست دەکەوێت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 338 times
Write your comment about this item!