بەگوێرەی زانیارییەکانی پسپۆڕانی گۆڤاری تەندرووستیی (سێو) دژەئۆکسانەکان کاریگەریی باشیان لە جوانیی پێستدا هەیە، بۆ نموونە، ئاشکرای دەکەن، چای سەوز، کە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان، پێست لەبەرانبەر شلبوون، چرچ و لۆچ و زیانەکان دەپارێزێت و ئاگاداریی لە خانەکانی پێست دەکات.
ئەگەر دەتەوێ پێستێکی گەش و جوانت هەبێ، هەوڵ بدە ڕۆژانە کووپێک چای سەوز بخۆیتەوە، بۆ ئەوەی پێستت تووشی پیریی و زووڕەش نەبێت و لەبەرانبەر ئەو زیانانەی کە ڕۆژانە بەر پێست دەکەوێت، بەهێز بێت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 303 times