دەستت لە کەوگیر بی، چاوت لە فەقیر بی
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (دەستت لە کەوگیر بی، چاوت لە فەقیر بی) ، کەوگیر، شێوەی کەوچکێکی گەورەی هەیە کلک درێژە و سەرەکەی پانی کونیلەدارە، بۆ تێکردنی هەموو پڵاوێکی وەکوو (برنج و ساوار و قەرەخەرمان و گەنمەکوتاو و...تاد) بەکاردەهات، ئەو کەسانەی لە بۆنەکانی مەولود و زەماوەند و پرسەکاندا کەوگیریان بەدەستەوە بوو، بەکابانی سەرەکی دابەشکردنی پەراو-پڵاوەکە دادەنرا، دەبووایە چاوی هەموو میوانان و ئامادەبووانی بدیبووایە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەکەسێکی خواپێداو و دەوڵەمەند، کە خودا ئەمڕۆ شتێکی پێدابێت بۆ ئەوەی ئاوڕ لە هەژاران بداتەوە دەوترێت: دەستت لە کەوگیر بی، چاوت لە فەقیر بی. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 9 times