ئەگەر چێرە بەدۆ بێ، لە دەرکی ساحێبی خۆ بی
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئەگەر چێرە بەدۆ بێ، لە دەرکی ساحێبی خۆ بی)، چێر ئاژەڵێکی شیردەرە و لە ژیانی کشتیاری کوردەواریدا زۆر جێگەی بایەخ بووە چونکە سەرچاوەی دۆ و پێخۆری ژەمەکانی نان خواردنی بەیانی و نیوەڕۆ بووە، ئەگەر مانگایەک شیری زۆر بووایە هەرگیز و هەرگیز خاوەنی دەستی لێ بەرنابوو، نایخستە مەیدانێ بۆ فرۆشتنێ، هەر بەخێوی دەکرد و ڕایدەگرت و لە دەرگای ماڵی خۆیدا دەیبەستایەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بە شتێکی بێ کەڵک و بەڕەڵڵا کرا و بێ ئەرزش دەوترێت: ئەگەر چێرە بەدۆبێ، لەدەرکی ساحێبی خۆ بی.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 21 times