پووشکە لە چاوی خەڵکیدا دەبینێ، کاریتە لە چاوی خۆیدا نابینێ.
پووشکە: مەبەست پووشوپەڵاشە کە بە هەوایەکی کەم بەرز دەبێتەوە، کاریتە: مەبەست لەو دارە گەورەیەیە کە لەناو سەقفی خانوودا دادەنرێت، کۆی دارەرای خانووەکەی لەسەر دەوەستێ، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسێک هەڵە و لەکەی بچووکی خەڵکی دەبینێ و باسی دەکات، کەچی لەکەی گەورەی خۆی نابینێ. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 72 times