هەڵبژاردەی کاراتێی ئێراق مەشق و ئامادەکاری بۆ بەشداری لە چوار پاڵەوانێتی دەرەکی دەست پێکرد .
لە شاری #سلێمانی# و لەژێر سەرپەرشتی شاخەوان ئەحمەدی ڕاهێنەری تیمی کاراتێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و ڕاهێنەری دیاری کراو بۆ هەڵبژاردەی ئێراق ، کەمپی مەشقی هەڵبژاردەی کاراتێی ئێراق دەستی پێ کرد.
سەبارەت به و ئامادەکارییە شاخەوانی ڕاهێنەر تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی ، تیمەکەمان لە 10 یاریزان پێکدێن کە 6 له و یاریزانانە لە تیمی کۆمیتە و 4 یاریزان لە تیمی کاتا دەبن ، هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە ڕۆژی یەکشەممە 21-05-2023 دەست پێکی مەشقی ئامادەکاری هەڵبژاردەکە بووە و لە شاری سلێمانی تیمی کۆمیتە مەشقەکان ئەنجام دەدەن و لە شارۆچکەی #خورماڵیش# تیمی کاتا لەژێر سەرپەرشتی کابتن مستەفای بە ڕەگەز میصری مەشقەکان بەڕێوەدەبەن.
شاخەوان ئاماژەی بەوەشکرد کە ئامادەکاریان تا کۆتایی مانگی ئایار دەبێت و پاشان ڕوو دەکەنە وڵاتی ئێران بۆ ئەنجام دانی کەمپی دووەم و دواتر و لە مانگی تەمووز پاڵەوانێتییە بەهێزەکان دەست پێدەکات کە خۆی لە چوار پاڵەوانێتی دەرەکی دەبینێتەوە لەنێویاندا پاڵەوانێتییەکانی وڵاتانی ( عەرەب ، ئۆڵۆمپیاد ، جیهان و ئاسیا ) دەبێت.
سەبارەت بە لیستی یاریزانان ڕاهێنەری تیمی کۆمیتەی هەڵبژاردەکە وتی ، هەریەک لە یاریزانان ( شڤان عوسمان وەک کابتن ، لە کێشی + 84 کغم ، ڕێباز حەکیم لە کێشی - 55 کغم ، بەڕێز لوقمان کێشى 60 کغم ، سەرهەنگ عوسمان لە کێشی - 67 کغم ، هەمزە بەختیار لە کێشی - 75 کغم و مەبەست فایەق لە کێشی - 84 کغم دەبێت ) تیمی کۆمیتە پێک دێنن جگەلە چوار یاریزانی تیمی کاتامان.
دواجار ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێراق سوپاسی یەکێتی کاراتێی سلێمانی کرد بۆ میوانداری کردنی هەڵبژاردەکەیان لە دابین کردنی جێگەی مەشق و ئامادەکارییەکان.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 414 times
Write your comment about this item!