زیلان ئەیواز، کچێکی تەمەن 18 ساڵ و خەڵکی شاری #پیرانشار#، بە پاساوی پاراستنی شەرەف، لەلایەن باوکییەوە بە ناوی سەلام ئەیواز بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی هەینی، 16ی پووشپەڕی 2723 (7ی جولایی 2023) ، زیلان ئەیواز، تەمەن 18 ساڵ و خەڵکی گوندی زیوەی سەربە شاری پیرانشار، بە دەستی باوکی کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەلام ئەیواز باوکی زیلان، بەدەمانچەی کۆڵتی کەمەری کچەکەی کوشتووە.
ئەم سەرچاوەیە لەسەر وردەکاریی ئەم کوشتنە ڕایگەیاند: باوکی زیلان ئەیواز دوای ئەوەی کە ئاگادار بووە کچەکەی لەگەڵ کوڕێک پەیوەندیی بووە، کوشتوویەتی.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 239 times
Write your comment about this item!