پسپۆڕان و توێژەرانی وڵاتی بەریتانیا توێژینەوەیەکیان لەسەر ئەو خانمانە کردووە، کە خاوەن منداڵن و منداڵیان هەیە، هاوکات بە شێوەیەکی زانستییانە کاریگەریی خۆراکەکان لەسەر کۆرپەلە دەسەلمێنن و پێیان وایە، ئەو خۆراکانەی خانمان لە قۆناغی دووگیانیدا دەیخۆن، کاریگەرییان هەیە لەسەر باڵای منداڵەکەیان لە داهاتوودا و ئاشکراشی دەکەن، ئەو خانمانەی منداڵەکانیان باڵایان بەرزە، لە قۆناغی دووگیانیدا سوودیان لە خواردنی ڕۆژانەی پەرداخێک شیر وەرگرتووە.
شیر کانگای کالسیۆمە و گەشەکردن و درێژبوونی ئێسکەکان پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە خواردنەوەی شیرەوە هەیە و خانمان وا باشترە لە قۆناغی دووگیانیدا شیر بخۆنەوە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 276 times