بە واژۆی جەمیل عەبادی ، سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق و بە نووسراوی ژمارە 284 لە ڕێکەوتی#15-05-2023# ، یەکێتی ناوبراو داوای لە #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# کرد کە میوانداری لەپاڵەوانێتی بالەی وڵاتانی عەرەبی بکات کە بڕیارە یارییەکانی لە وڵاتی ئێراق و لە هەرێمی کوردستان و لە شاری #سلێمانی# بەڕێوە بچێت .
لە و بارەیەوە بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# ، جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە لێدوانێکی تایبەت بە سایت و پەیجی فەرمی پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی ، لە شاری بەغدا و لە درێژەی چالاکییەکانی کۆڕبەندی وەرزشی ئێراق چاومان بە لێپرسراوانی یەکێتی بالە ئێراق کەوت و لەنێویاندا سەرۆکی یەکێتی ناوبراو کە دووبارە سوپاسی یانەی پێشمەرگەیان کرد لە کردنەوەی دەرگای هۆڵی یانەکەیان بۆ سەرجەم چالاکییەکانی یەکێتییەکەیان و هەروەک بە فەرمی داوامان لێکرا کە هۆڵی یانەکەمان تەرخان بکەین بۆ میوانداری لەپاڵەوانێتی بالەی وڵاتانی عەرەبی کە بڕیارە یارییەکانی لە ڕێکەوتی 5 ی ئەیلولی 2023 دەست پێبکات .
جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد کە یانەی پێشمەرگە بووەتە کۆکەرەوەی سەرجەم وەرزشکارانی ئێراق و وەرزشە جیاوازەکان و هۆڵی یانەکەشیان میوانداری لە چەندین پاڵەوانێتی بەهێز کردووە و لەنێویاندا پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی جیهان کە لە ساڵی 2012 میوانداری بوون .
دواجار حاکم مەحمود ، خۆشحاڵی خۆی پیشاندا کە بەهۆی ئەو خزمەتەی یانەی پێشمەرگە بە وەرزشکاران و ژێر خانی وەرزشی دەکات چاوی یەکێتییەکانی یارییە جیاوازەکانیان لەسەرە و یانەکەیان بوەتە ماڵێک بۆ هەمووان .
جێگەی باسە دوای 30 ساڵ ، یەکێتی بالەی عەرەبی بڕیاری داوە میوانداری پاڵەوانێتی بالەی وڵاتانی عەرەبی ببەخشێتەوە ، وڵاتی ئێراق و بۆ ئەو مەبەستەش ، یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق شاری سلێمانی و یانەی وەرزشی پێشمەرگە دیاری کردووە .[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 491 times
Write your comment about this item!