چۆن دەبیتە نووسەر؟ یان سەرەتا چی بکەین؟
#زانا ڕەزاق#
لەسەرەتادا دەتوانم بڵێم هەموو شتێک لەو ئامرازانەی بەرەو پێشەوەمان دەبات ڕاهێنانە، بەڵام ڕاهێنانێک بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو بۆ ئەوەی سوودێکی باشی هەبێت ، ئەو بەرنامە بۆداڕێژراوەش یانی وردەوردە هێواش هێواش لەسەرخۆ .
ئینجا یەکێک لەو پیشانەش کە بەرەو پێشەوەمان دەبات نووسینە ، مەبەستم ئەوەیە ئەو کەسانەی دەیانەوێ لەوە بەرەو پێشبچن و باش بن
ئەوجا کە بە شێوەیەک بوو پێکەوە گرێدانی وشە و ڕستەکان تا وای لێدێت کە نووسینەکانی باش و ڕێکوپێک بێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی کە بەردەوام بێت لەسەری
نموونەی بۆ ئەوانەی سەرەتا دەبنە نووسەر ئەوەیە کە کاتێک دەست بە نووسین دەکەیت ڕستەیەک بنووسە دواتر تا ماوەیەک چەند ڕستەیەک بنووسە دواتر زیاتر لەو بنووسە ئەوجا هێواش هێواش بێت
نموونەی تر هاوشێوەی ئەو ئەویش هەر چۆن قوتابیەک دەچێتە قوتابخانە سەرەتا فێری پیت دەکرێت دواتر وشە دواتر ڕستە ئەوجا سەرەتا چۆنییەتی نووسینی جوان و باش دانەڕێژراوە بەڵام دواتر بەهۆی بەردەوامی لەوەش باش دەبێت یانی نووسینیش هەروایە .[1]
تێبینی ئەمە بۆ زۆرێک پیشەو بوارەکانی تر دەبێ
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 524 times
Write your comment about this item!